zagros news agency

ڕۆناڵدۆ؛ من یەکەم کەس بووم هاتمە خولی سعودی

لەدوای بردنەوەکەی دوێنێ شەویان لەیاری لووتکە بەرامبەر یانەی ئەهلی،کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسڕ چەند لێدوانێکیدا و وەڵامێکی توندی ئەو کەسانەی دایەوە باسی هاوکاری ناوبژیوانیان دەکرد بۆ یانەی نەسڕ.

ڕۆناڵدۆ لە لەلێدوانەکەیدا وتی؛ من یەکەم کەس بووم هاتمە خولی سعودی ئەوەنی دیکە هەمووان لەدوای من هاتن،ماوەکی زۆرە من بێدەنگم،بەڵام زۆر شت هەیە لەدوای تەواو بوونی خولەکە دەبێت باسی بکەم،ئەوان باسی ناوبژیوان دەکەن،بەڵام ناوبژیوانیش مرۆڤە و سروشتیە هەڵە بکات.

ڕۆناڵدۆ دەربارەی ئاژاوەکەی دوای یاریەکەی ئەهلی وتی؛بەڕاستی ئێستا هەندێک لەشتەکان توند و تۆڵ نین،دەبێت یاساکان قورستر بکرێن،ئەگەرنا هەرگیز خولەکە پێش ناکەوێت.

شایەنی باسە ئەم وەرزە بۆ ڕۆناڵدۆ جیاوازە و یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی لە خولی ڕۆشەنی سعودی دەدرەوشێتەوە و پلەی یەکەمینی خولەکەیان گرتووە،کە تەنها چوار یاری ماوە لەخولەکە و 8 خاڵ دوورن لەهیلالی دووەم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ماوەی دوورکەوتنەوەی برۆنۆ فێرناندێز دیاریکرا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین