zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ئاشکرا دەکات

 

دوای ئەوەی لەیاری دێربی مەدرید ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە ئەنلەتیکۆ مەدرید دۆڕا،لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا مێرێنگی ئاشکرای کرد فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی ناوەڕاستی تیپەکەیان دووچاری پێکانێک لەناکا و بووە و پشکنینی بزیشکی بەخێرایی بۆ ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بێت پێکانەکەی ڤاڵڤێردی لە پاژنەی پێ دەرکەوتووە و یاریزانەکە دوای یارییەکە ئازارێکی زۆری هەبووە،بۆیە بەخێرایی پشکنینی بۆ کراوە و پێکانەکەی دیاریکراوە،بۆ ئەنجامی کۆتایی و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی چاوەڕوان دەکرێت بەیانی ئاشکرا بکرێت.

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی لەم وەرزەدا وەکو کاپتنی ڕیاڵ مەدرید شوێنی خۆی لەپێکهاتەی جۆزێ مۆرینیۆ قایم کردوە و لە هەشت یاری بەشداری کردوە بەشێوەی سەرەکی خاوەنی ئەسیستێک و گۆڵێکە لەم وەرزە،دوورکەوتنەوەی ئەو کاریگەری دەخاتە سەر ئاستی ڕیاڵ مەدرید.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەکان

یاسین

ڕۆناڵدۆ و نەسر ئاشتەواییان ڕاگەیاند

یاسین

تۆنی کروس ڕەخنە لە پلانی بارسێلۆنا دەگرێت

یاسین