ئارسناڵ بە ئەنجامی (0-1) بە نیوکاسڵ دۆڕا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای سانت جەیمس پارک، لە کردنەوەی قۆناغی دەیەمی خولی ئینگلیزی.
تاکە گۆڵی نیوکاسڵ لە خولەکی ١٢ لەلایەن ئەستێرەی سویدی ئەلێکساندەر ئیساک تۆمارکرا و ئارسناڵ بۆ سێیەم یاری لەسەریەک لە پرێمەرلیگدا تووشی کۆسپ بوو.
یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە پلەی هەشتەمدا نمرەکەی بۆ ١٥ خاڵ بەرزکردەوە، ئارسناڵیش لە پلەی سێیەمدا بە ١٨ خاڵ بەستەوە.