zagros news agency

مۆرینیۆ ڕاستییەکانی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ فەنرباخچە ڕوون دەکاتەوە

 

جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی فەنرباخچە، وەڵامی هەواڵی گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی، ئەستێرەی سعودی نەسری بۆ یانە تورکەکەی دایەوە.
مۆرینیۆ لە لێدوانەکانیدا کە لە ئەکاونتی فەرمی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی مێرکاتۆ، لە تۆڕی “X”دا تیشکی خستۆتە سەری، وتی: هەواڵی گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ فەنرباخچە شتێکی گاڵتەجاڕانەیە”.
ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە دەشڵێت: ڕەنگە کریستیانۆ بێتە ئەستەنبوڵ بۆ خواردن، چونکە دەکەوێتە نیوەی ڕێگای نێوان سعودیە و پورتوگال، یان ڕەنگە سەردانی هاوڕێ کۆنەکەی جۆزێ بکات، لەوێ دەتوانین لە هۆتێلەکەم نان بخۆین!”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵۆنسۆ وەڵامی ڤینـسیـۆس دەداتەوە

یاسین

مانێ و ڕۆناڵدۆ سەرکردایەتی ئەلنەسر دەکەن

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری و بە ئەنجامێکی گەورە بردیەوە

یاسین