zagros news agency

ڤینیسیۆس خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، لەم کاتە گرنگەی چامپیۆنزلیگدا، تەواوی سەرنجی خۆی دەخاتە سەر هاوکاریکردنی تیپی شاهانە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید پێشبینی دەکات ڤینیسیۆس لە پێکانەکەی چاکببێتەوە و بگەڕێتەوە پێش یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکان لە 18ی کانوونی دووەم.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ماوەی دیاریکراوی بۆ 10 ڕۆژ کورتکردۆتەوە، هەروەها خۆی خستووەتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ یانەی شاهانە لە بێرگامۆ ئامادەبێت بۆ ئەوەی هاوکاری هاوڕێکانی بکات بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوژمنایەتی قووڵ’ لە پشت ڕەفتاری بنزیمە بەرامبەر مباپێ هەیه

یاسین

کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەردەوامە

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح