zagros news agency

داوا لە ڕۆناڵدۆ دەکرێت بچێتە ئەمریکا

وێس براون یاریزانی خانەنشینکراوی ئینگلتەرا ئامۆژگاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی کرد بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو خولی سعودیە جێبهێڵێت.
گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.
براون لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاندووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبێت بچێتە ئەمریکا، بەتایبەتی کە لیۆنێل مێسیش لەوێیە، چەند جارێک سەیری یارییەکانی ڕۆناڵدۆم کردووە و ئاستەکەی سەرسوڕهێنەر بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵدۆ بە بەردەوامی گۆڵ تۆمار دەکات، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەشجوانی دەردەکەوێت و هێشتا لە تەمەنی 40 ساڵیدا بە باشی ڕادەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێز لە بەڕژەوەندی ئیسپانیا دژی دانیمارک کۆتاییهات

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بوسنە هێنا

یاسین

کاسیاس گومانی لە ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە هەیە

یاسین