ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوران : لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەست دەکەم لە یارییەکی فیفادام

 

جۆن دوران، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودیە، دوای ئەوەی شانبەشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەمان تیپدا یاری کرد، دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی عەلامیەوە کرد، لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە هاتبوو، لە 3 یاریی یەکەمی لەگەڵ تیپەکەدا 4 گۆڵی تۆمارکرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەیەکی دوران کە ئاهەنگی یەکێک لە گۆڵەکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەگێڕێت، لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەفسانەی پورتوگالی زۆر دڵخۆش دەرکەوت بە گۆڵەکەی هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە.
لە لێدوانێکی کورتدا کە ڕادیۆی تاڵک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوران سەبارەت بەم ئاهەنگە دەڵێت، هەست دەکەم لە یارییەکی فیفادام، لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاهەنگ دەگێڕم بۆ گۆڵەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بەئاسانی بەرشەلۆنەی تێکشکاند و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی

یاسین

کارتە سوورەکەی بیلینگهام هەرا دەنێتەوە

یاسین

سلۆت یاریزانێکی دوور دەخاتەوە

یاسین