ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گواردیۆلا: بەختم وابوو مێسیم هەبێت

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی، دووپاتی کردەوە، بوونی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە تیپەکەی کە بەرشەلۆنەیە، یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیدا یارمەتی داوە.

گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: شتێک هەیە لە ژیانی وەرزشیمدا بەختم هەبووە، ئەویش ئەوەیە کە لیۆنێل مێسیم لە تیپەکەمدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 3 ساڵ لەگەڵم بووە، کاتێکی زۆر تایبەت بووە.

پیپ گواردیۆلا لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012 سەرکردایەتی یانەی بەرشەلۆنەی کرد، لەوێ لەگەڵ لیۆنێل مێسی دووانەیەکی ناوازەیان پێکهێنا، کە لەو ماوەیەدا بووە یەکەم ئەستێرەی تیپەکە.
بەو شێوازە یاریکردنەی کە لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵی تۆپ و فشارێکی بەرزە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە یەکێک لە باشترین تیپەکانی مێژووی تۆپی پێ دروستکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. فۆدین سەرکردایەتیی مانسیتی کردو شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا

یاسین

ڕۆناڵدینهۆ بە درێسێکی بێرنلیەوە دەرکەوت

یاسین

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

یاسین