zagros news agency

بارسێلۆنا لە گرێبەستێکی تایبەت بێبەش دەبێت

 

بەرشەلۆنە نزیکە لە دۆڕاندنی گرێبەستێکی گرنگ، کە بەنیازی ئەوە بوو لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێبهێنێت، بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، ئەمڕۆ سێشەممە.

پێشتر چەند ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بەوە کردووە، لویس دیاز یاریزانی باڵی لیڤەرپوول یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە لە هاوینەدا، بەو مەرجەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سوورەکان نوێ نەکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، دیاز زۆر نزیکترە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول، هەرچەندە پێدەچوو دانوستانەکانی نێوان هەموو لایەنەکان گەیشتبێتە بنبەست.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستکردنی دوێنێی لیڤەرپوول و گواستنەوەی بۆ کۆمپانیایەکی نوێی جلوبەرگ یارمەتیدەرێکی زۆری بووە بۆ ئەوەی دیاز و یانەی سوورەکان لەیەکتر نزیک بکەنەوە.

ڕوونیشیکردەوە، کۆمپانیای نوێی لیڤەرپوول بۆ جلوبەرگ سپۆنسەری سەرەکی ئەستێرە کۆلۆمبیاکەیە، هەروەها بۆ بانگەشەکردنی بەرهەمەکانی زۆر پشتی پێدەبەستێت، ئەمەش کۆتایی بەو قسە و باسانە دەهێنێت سەبارەت بە ڕۆیشتنی دیاز لە یانەی سوورەکان لە هاویندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆشکی سپیی وادەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل ئاشكرا دەکات

سەڵاح

ئەڵمانیا لەبارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان داوای ڕوونکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

یاسین

سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Samsung Galaxy S25 نمایش کرد

یاسین