zagros news agency

ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەر شانی ئیساک و ڤێرتز

ئارن سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ هەواڵێکی تێکەڵی بە هەوادارانی یانەکەی دا لەکاتێکدا پشتڕاستی کردەوە کە پێکانەکەی محەمەد سەڵاح سووکە و پێش کۆتایی هاتنی وەرز دەگەڕێتەوە.

بەڵام غیابی ئەو لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر مانچستەر یونایتد گورزێکی گەورەیە. سەڵاح کە بە “مۆتەکەی” شەیتانە سوورەکان دەناسرێت، بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ لە ١٦ یاریدا، خاوەنی باشترین ریکۆردی گۆڵ تۆمارکردنە لە مێژووی پرێمەرلیگدا بەرامبەر ئەو یانەیە.

لە غیابی ئەم ئەستێرە میسرییەدا، ئێستا تەواوی تیشکی سەرنجەکان لەسەر ئەلێکساندەر ئیساک و فلۆریان ڤێرتزە. ئەم دوو یاریزانە کە بە گرانترین گرێبەستەکانی مێژووی خولەکە دادەنرێن، لەژێر فشارێکی زۆردان بۆ ئەوەی لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەرامبەر یانەکانی یونایتد، چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا تواناکانی خۆیان بسەلمێنن.

دواجار سەرکەوتنی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا، بەندە بەوەی تا چەند دەتوانێت باشترین ئاست لەم دوو یاریزانە دەربهێنێت و بۆشاییە گەورەکەی سەڵاح پڕ بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی ئەرجەنتین بەهۆی کۆتا یاری مێسی پشووی فەرمی ڕاگەیاند

sarkar

لیڤه‌رپول ده‌ست به‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌بێت

یاسین

باوکی هانسی فلیک کۆچی دوای کرد

ahamd.luqman