پیپ گواردیۆلای دڵخۆشییەکی زۆری خۆی بەو بردنەوەیە دەربڕی
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بردنەوەی تیپەکەی کە ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕی 34ی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بردەوە.
سیتی لە کۆتا هەناسەدا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد بەهۆی گۆڵێکی ماتیۆس نونێز لە خولەکی ٩٤ و بە کۆکردنەوەی ٦١ خاڵ بۆ پلەی سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەری، ڕایگەیاندووە، تۆپی پێ پەیوەندی بە هەست و سۆزەوە هەیە، بۆ هاندەران و یاریزانەکان، ئێمەش لە یانەکەدا فشارێکی زۆرمان لەسەرە، لەکاتێکدا هەوڵدەدەین سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ.

