zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری و بە کاتی لە پێشەنگە

لە یاریی گەڕی 36ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە بۆرنمۆسی کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بۆرنمۆس بهێنن.

 

لە تایمی یەکەم، دوای چەندین هێرش و هەوڵی هەردوو یانە، تا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا هەژمارکرد و یاریزان ساکا لە خولەکی 45دا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

 

دووەم تایم دەستیپێکردەوە و یانەی ئارسناڵ بەردەوامبوو لەسەر ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 70 ترۆسارد گۆڵی دووەمی گەنەرز تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ئەوەبوو لە خولەکی حەوتی کاتی زیادکراودا، یاریزان دیکلان رایس گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

 

بەم بردنەوەیە یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ بە کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندیە و بورنمۆسیش خاوەن 48 خاڵە و لە پلەی 10یەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشمەرگەیەکێ شورەشا ئەیلوولێ: دەنگدان ب لیستا 275یا پارتی تۆمارکرنا شورەشەکا نۆییە

سەڵاح

خشتەی یارییەکانی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان لەشاری سلێمانی کرد

سەڵاح