zagros news agency

ڕودیگەر داوای لێبوردن دەکات

 

ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید داوای لێبوردنی کرد بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتە توڕەییانەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدا.

ڕودیگەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: بە دڵنیاییەوە هیچ بیانوویەک نییە بۆ هەڵسوکەوتەکانی دوێنێ شەو، زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوە، لە گێمی دووەمەوە یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای 111 خولەک نەمتوانی یارمەتی تیپەکەم بدەم، پێش فیشەی کۆتایی هەڵەیەکم کرد، دووبارە داوای لێبوردن لە ناوبژیوان و هەموو ئەوانەی دوێنێ شەو بێهیوام کرد.

ڕودیگەر لە کاتی کلاسیکۆدا پێش ئەوەی کارتی سووری پێبگات، شتێکی تۆکمەی بە ناوبژیواندا فڕێدا، ڕووداوێک کە دەتوانرێت بەپێی مادەی ١٠٠ (هەڕەشە یان زۆرەملێکردن بەرامبەر بە ئەندامێکی تیپی ناوبژیوان) یان مادەی ١٠١ (توندوتیژی سووک بەرامبەر ناوبژیوانان) لە یاسای دیسپلینی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پۆلێن بکرێت.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕودیگەر بۆ ماوەی ٤ بۆ ١٢ یاری سڕ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی چاوی لە دوو ئەستێرەیە تاکو بۆندیان لەگەڵ بکات

یاسین

ئۆدیگارد ئامانجی ئارسناڵ ئاشکرا دەکات

یاسین

مانچیستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

یاسین