ڕۆژنامەنووس، فلۆریان پلێتنبێرگ ئاشکرای دەکات، جەمال موسیالا ئەستێرەی ئەڵمانی تووشی شکان بووە، ئەمەش وادەکات لانیکەم بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریکردن دوور بکەوێتەوە. بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یاریزانەکە بگاتە ئەڵمانیا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەستبەجێ.
سەرەڕای سەختی برینەکە، ستافی پزیشکی بە “کەمتر سەختی لەوەی چاوەڕوان دەکرا” وەسفیان کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر برینەکە کاریگەری لەسەر جومگەی پاژنەی پێی هەبووایە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبوو.
ئامادەنەبوونی موسیالا گورزێکی گەورەیە بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا،بەڵام گەشبینی هەیە سەبارەت بە چاکبوونەوەی تەواوەتی دوای نەشتەرگەریەکەی.

