سەرەڕای ئەوەی ئێندریک ئەستێرەی ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە دەستبەرداری ریاڵ بێت بەڵام تاکو ئێستاش بەشێکی زۆری ڕاپۆرتە هەواڵیەکان و ڕۆژنامەکان ئاماژە بەرۆشتنی ئەو یاریزانە دەکەن لە ڕیاڵ مەدرید.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لۆس بلانکۆس دەیەوێت گۆنزالۆ گارسیا لە تیپی یەکەمدا بمێنێتەوە دوای ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشەی لە جامی جیهانی یانەکاندا پێشکەشی کرد و ئێندریک بە خواستن بۆ یانەیەکی دیکە بگوازنەوە تاکو بتوانێت بەشداری یاری زیاتر بکات و دەرفەتی زیاتر بەدەستبهێنێت لە وەرزی داهاتوو.
سەرەڕای ئەوانەش هێشتا ئیندریکی بەڕازیلی ڕەتیدەکاتەوە ڕیاڵ مەدرید بەجێبـێـڵـێـت و ئامادەیە لەنێو ئەو هەموو هێرشبەرەی پێکهاتەکەی چابی ئەڵۆنسۆ شەڕی سەرەکی بوو بکات لە وەرزی داهاتوودا.

