بە تێپەڕبوونی کات داهاتووی ئەلیخاندرۆ گارناچۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد تادێت دوورتر دەبێتەوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ پەیوەندی بە ژمارەیەک یانەی جیاوازەوە هەیە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی TBRFOOTBALL، ئەستۆن ڤێلا نوێترین یانەیە کە ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەی دەکات و دەیەوێت بەدەستی بهێنێت.
ڕاپۆرتەکە دووپاتی دەکاتەوە کە گارناچۆ گرێبەستێکی گرنگە بۆ ئەستۆن ڤیلا بۆ ئەوەی پێکهاتەی هێرشبەری بۆ وەرزی نوێ بەهێز بکات بتوانن کە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

