ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتی کردەوە کە یانەی پارمای ئیتاڵی ئارەزووی ڕاستەقینە بۆ گواستنەوەی فابیۆ ڤیێرای یاریزانی یانەی ئارسناڵ لە گواستنەوەی هاوینە بۆ یانەکەی نیشان دەدات.
یاریزانەکە لە بەرامبەردا رازیە بۆ بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە تیپەکەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئارەزووی رۆشتنی لەگەڵ کارلۆس کوێستا کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پۆستی ڕاهێنەری پارمای وەرگرت.
ئارسناڵ بەهای فرۆشتنی هەمیشەیی ڤیێرا بە 20 ملیۆن یۆرۆ دادەنێت، بەڵام بوار بۆ دانوستان و سازان لە نێوان هەردوولادا هەیە و ئەگەری رێکەوتنەوە هەیە لە گەل یەکتری.

