zagros news agency

دیاز هەنگاوێکی دیکە لە بایرن میونشن نزیک دەبێتەوە

یانەی بایەرن میونشن نزیک بووەتەوە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی کۆڵۆمبی، لویس دیاز، کە یاریزانی یانەی لیڤەرپوولە، بەرامبەر بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ.

دیاز، کە تەمەنی ٢٨ ساڵە، خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەی لیڤەرپوول دەربڕیوە و یانەکەش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی یاریزانە کۆڵۆمبییەکە داوە.

بڕیارە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی ٤ وەرز لەگەڵ پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا واژۆ بکات.

لویس دیاز ئەمڕۆ دووشەممە گەشت دەکات بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و پاشان واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانە باڤارییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ڕیال مەدرید یاری هەیە

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا بە ڕابەرایەتی کەین بەئاسانی بردیەوە

یاسین

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگن دیاریدەکات

یاسین