zagros news agency

سعودیەکان چاویان لە گرێبەست کردنە لەگەڵ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید

 

لە نوێترین هەواڵی مێرکاتۆی هاوینەدا ڕۆژنامەی ئاس و مارکای ئیسپانی ئەوەیان خستۆتە ڕوو،کە یانەکانی سعودیا ئێستا تیشکی تەواویان خستۆتە سەر یانەی ڕیاڵ مەدرید و بە دوای ئەستێرەیەکی ئەو یانەیە هەنگاو هەنگاو دەچنە پێش.

 

بەپێی زانیاریەکانی مارکا ئەمجارە دانی سیبایۆسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدرید بۆتە ئامانجی سعودیەکان و یانەی نەسڕ و ئیتیحاد دەستیان کردوە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ مێرێنگی لەپێناو گرێبەست کردن لەگەڵ دانی سیبایۆس.

 

 

سیبایۆس ئێستا تەمەنی 29 ساڵە و یانەیڕیاڵ مەدریدیش ئاماژەی ڕۆیشتنی داوەپێی،بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بمێنێتە وە لە ئەگەری ڕۆیشتنی ڕیاڵ بێتیس لەسەر هێڵە بەڵام بەهۆی کەمی بڕە پارەی گرێبەستەکەی بێتیس ڕەنگە سعودیەکان بتوانن سیبایۆس بگوازنەوە سعودیا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر یونایتد لەدۆخێکی خراپە و بابەتی مانەوەی ئامۆریم یەکلایی کرایەوە

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

برایم دیاز گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێدەکاتەوە

یاسین