جانلویجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان ئەم ماوەیە بۆتە ناوێکی دیار لەسەر مانشێتی ڕۆژنامەکانی جیهان و هەر لایەنێک بەجۆرێک باسی حاڵەت و کێشەکانی ئەو گۆڵپارێزە دەکات لەگەڵ پاریس سانجێرمان و ئینریکی ڕاهێنەری یانەکە.
لەنوێترین هەواڵیشدا دوور خستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە بووە لە پێکهاتەی یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر یانەی تۆتنهام بۆ یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا،کە بڕیار وایە سبەی شەو یاریەکە ئەنجام بدرێت،کە ئەو ئیهمال کردنەی دۆناڕۆما کارەساتێکی نوێیە بۆ ئەو گۆڵپارێزە.
دۆناڕۆما لە هاوینی 2021 بەبێ بەرامبەر ڕووی کردە پاریس سانجێرمان،کە ڕەنگە ئەم هاوینەش یانەکە جێـبـهـێـڵـێـت،ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی،کە لەکاتێکدا ئارەزووی مانەوە دەکات بەڵام ئینریکی ڕاهێنەری یانەکەی گۆڵپارێزەکەی ناوێت.
“سەرکار ڕێبوار”

