لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا یانەی وەرزشی هەولێر بۆندی سێ یاریزانی تیپەکەی نوێکردەوە،کە ئەمەش لەسەر داوای باسم قاسم بووە بەمەستی برەودان بە توانای یانەکە بۆ وەرزی نوێ لە ڕکابەریەکاندا.
هەولێر بە فەرمی ڕایگەیاند گرێبەستی ئەرکان ئەمیر ئەستێرەی یانەکەیان نوێکردۆتەوە،کە بۆندەکەی بۆ وەرزێکی تر درێژ کردۆتەوە و یاریزانەکە ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و ئەزموونێکی تایبەتی هەیە لە یاری کردن لەگەڵ یانە گەورەکاندا
لەلایەکی تریشەوە هەر لەسەر داوای باشم قاسمی ڕاهێنەر گرێبەستی ئەستێرەی لاوی یانەی هەولێر هەڵگورد قەیس نوێکرایەوە،کە یاریزانەکە تەمەنی 20 ساڵە و لە ڕابردوودا یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردوە و ئەو ئەستێرەیەش لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە.
نیاز موحەمەدیش دەبێتە یەکێکی تر لەو گرێبەستانەی یانەی هەولێر ئەمڕۆ نوێکردنەوەی ڕاگەیاند،کە وەرزێکی تریش لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت و پێشتر نیاز لە ساڵی 2022 لەگەڵ یانەی شورتە بۆتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
“سەرکار ڕێبوار”

