جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید تا مانگی تشرینی یەکەم لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، چونکە بەردەوامە لە چاکبوونەوە لە نەشتەرگەریی شانی چەپی مانگی تەمموزی ڕابردوو.
هەرچەندە یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکەی ئینگلتەرا بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن خێراتر بکات، بەڵام پزیشکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە وریا بن بۆ ئەوەی لە هەر پاشەکشەیەک دوور بکەوێتەوە کە چاکبوونەوەی لە ڕێڕەوی خۆی دەربهێنێت.
بێلینگهام بەردهوامه له بەرنامەیەکی چڕ و پڕی چاکسازی له ژێر چاودێری وردی ستافی پزیشکی یانەکه،هەروەها دەیەوێت بە زووترین کات بچێتەوە ناو یاریگا.

