ڕۆژنامەنووس تانزی لویک ئاشکرای کرد کە ڕایان چێرکی تووشی پێکان بووە لە ڕانیدا، ئەمەش وا دەکات کە نەتوانێت لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر برایتۆن بکات.
هەروەها پێکانەکە کاریگەری لەسەر ئامادەبوونی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا هەیە لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکاندا،چونکە ئەگەری ئەوەی هەیە کە نەتوانێت بەژدار بێت.
چێرکی لە ماوەی مانگی ئەیلولدا چانسی ئەوەی هەبوو کە جێگەی خۆی لە پێکهاتەکەدا مسۆگەر بکات، بەڵام ئێستا ئامادەبوونی بۆ یارییەکانی فەرەنسا بەرامبەر ئۆکرانیا و ئایسلەندا لە یاریگای پارک دی پرینس لە ٩ی ئەیلولدا نادیارە.

