هیکتۆر فۆرتی فولباک ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە کرد، دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی بە خواستنەکەی بۆ یانەی ئێلچی تا کۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیەندرا،هەروەها دلتەنگیەکی زۆری پێوە دیار بوو.
پەیامێکی لە ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “بەختێکی باش بۆ ئەمساڵ بۆ یانەکەم بەم زووانە دەتبینمەوە”، بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ کامپ نوو بکات.
بەرگریکاری ڕاستی یانەکە لە سەردەمی هانسی فلیکدا کێشەی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی دەرفەتی یاریکردن بەدەستبهێنێت، کە پێی باشتر بوو پشت بە کوندێ و ئێریک گارسیا ببەستێت، ئەمەش وایکرد ئیدارەی یانەکە بە خواستن بیباتە دەرەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی گەشەسەندن و بەدەستهێنانی ئەزموونی پێبدات.

