zagros news agency

سەرۆکی جوڵانەوەی حوقووق: ٦٠٠ مزگەوت لە ئەبو غرێب و دەوروبەری بەغدا دروستکراون بۆ بڵاوکردنەوەی ئاراستەی فیکریی “لاڕێ”

سەرۆکی جوڵانەوەی “حوقووق” حوسێن مۆنس ئاشکرای کرد کە لەم دواییانەدا ٦٠٠ مزگەوت لە قەزای “ئەبو غرێب” و دەوروبەری بەغدا بونیاد نراون، بە مەبەستی بەکارهێنانیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاراستەی فیکری کە بە “لاڕێ و تێکدەر” وەسفی کردن.
مۆنس لە پۆستێکدا له x ڕایگەیاندووە کە ئەم مزگەوتانە، کە پانتاییەکەیان بۆ پارێزگاکانی ڕۆژاوای عێراقیش درێژ دەبێتەوە، “بۆ بڵاوکردنەوەی جوڵانەوەی (مەدخەلیەت) بەکاردەهێنرێن لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ڕێکخراودا کە مەبەست لێی شێواندنی مەزهەبە ئیسلامییە باوەڕپێکراوەکان و بەرهەمهێنانی کەسایەتی فیکریی لاڕێیە”.
ناوبراو جەختی کردووەتەوە کە مەترسیی ئەم تەشەنەکردنە پێویستی بە جوڵەیەکی خێرای ئەمنی و هەواڵگری هەیە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەکانی پاڵپشتی و دارایی و لەناوبردنی ئەم پڕۆژەیە پێش ئەوەی مەترسییەکانی گەورەتر ببن.
ناوی ڕێبازی “مەدخەلیەت”ی سەلەفی لەسەر ئاستی جەماوەری و سیاسی لە عێراق دوای ڕووداوی کۆچی دوایی شێخ عەبدولسەتار قەرەغولی (پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی کەریم ناسر لە ناوچەی دەورەی بەغدا) بە زەقی دەرکەوت، بەهۆی بوونی تۆمەت دژ بەم جوڵانەوەیە و هۆشداریدان لە زیادبوونی هەژموونیان لە ناو مزگەوتەکاندا بە پشتگیریی هەندێک لایەنی سیاسی.
پێشتر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەلعەرەجی، نووسراوێکی “نهێنی” ئاراستەی پارێزگای بەغدا کردبوو بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژ بە جوڵانەوە ئایینییە توندڕەوەکان و لە سەرووشیانەوە “جوڵانەوەی مەدخەلیەت”، بەڵام دواتر ڕاوێژکارییەکە قەدەغەکردنی لەسەر ئەو جوڵانەوەیە هەڵگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێك: گەڕاندنەوەی 50 هەزار پاکستانی لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان 50 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو

سەڵاح

ئه‌مه‌ریكا: پەرەسەندنی گرژییەکان و ئاڵۆزبوونی زیاترمان ناوێت

سەڵاح