ئەمشەو لەگەڕی نۆیەمی لالیگا لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری سێڤییای هەرێمی ئەندەلووس دەکات و چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز و پڕ چێژ دەکرێت،ئەمەش بەهۆی بەهێزی هەردوولا لەئێستادا و مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەکانیان.
ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ هێدی هێدی لە حاڵە خراپەی پێشووی دێتە دەرەوە و لەلالیگا چوارەمی ڕیزبەندیە لەکاتی بردنەوەی ئەم یارییەی دێتەوە سێیەم لەکۆتا پێنج یاری ڕابردووی 4 بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە یاری ڕابردووشی لە ڕۆما بردەوە بە ڕیمۆتادایەکی مێژوویی بۆ ئەم یارییەش بێ بەش دەبێت لە تواناکانی ڤینسیۆس جۆنیۆ بەهۆی ڕاگرتنی بۆ 4 یاری.
هەرچی یانەی سێڤییایە لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندی لالیگایە بە 14 خاڵ ئەم وەرزەش هەڵکشان و داکشان لەئاستی تیپەکەدا هەیە،بەڵام لەکاتی یارییە گەورەکاندا هەمیشە سەرسەختانە ڕکابەری کردوە بۆ بردنەوە ماوەی 8 ساڵە نەیتوانیوە لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە،بەڵام بۆ ئەو یارییە کارگێڕی یانەکە بەڵێنی بردنەوەیان بەهاندەران داوە.
“سەرکار ڕێبوار”

