ئەمڕۆ تۆپی پێی کوردستان خۆی لە لێوارێکی ترسناک بینیەوە دوای کشانەوەی یانەی وەرزشی برایەتی دوو یانەی دیکەش بەفەرمی بڕیاری کشانەوەیاندا لە خولەکە،کە هەردوو یانەکەش بەیەک جۆر هۆکار پاشەکشەیان لە خولەکە کرد.
یانەی وەرزشی هەڵۆ،کە وەرزی ڕابردوو گەیشتە ئاواتەکەی و توانی لە خولی پلەیەکی کوردستانەوە سەربکەوێت بۆ خولی نایاب بەڵام ئەمڕۆ لە هەواڵێکی لەناکاودا بڕیاری کشانەوەیاندا لەخولی نایابی کوردستان بەهۆی کێشەی دارایی و نەبووبی خەرجی بۆ یانەکە.
یانەی وەرزشی ڕانیەش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کشانەوەی خۆیان لە خولی نایابی کوردستان ڕاگەیاند بەهۆکاری قەیرانی دارایی و یانەکەش ئەوەی لەلا پەسەند نەبووە بچێتە باری قەرز
ئێستا خولی نایابی کوردستان وەرزی 2025-2026 تەنها 11 یانەی تێدا ماوە و چارەنووسی دیار نییە چۆن بەڕێوەدەچێت.
“سەرکار ڕێبوار”

