دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و بڕینی مەودایەکی زۆری کات ئەمشەو سێ شەممە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناسراو بە چامپیۆنزلیگ دەست پێدەکاتەوە و پێدەنێتە وەرزێکی نوێ و یانە گەورە و زلهێزەکانی خولەکەش ئەمشەو یاریان هەیە.
چامپیۆنزلیگ بۆ دووەم وەرزە بە سیستەمـێکی نوێ بەڕێوەدەچێـت بەبـەشداری 36 یانە و بە شێوەی تیروپشک یانەکان یاریان بەرامبەر یەکتری هەیە و کۆکراونەتەوە لەیەک کۆمەڵە،پلەی یەکەم تاکو هەشتەم ڕاستەوخۆ دەچنە قۆناغی داهاتوو و یانەکانی نۆیەم تاکو بیست و چوار دەچنە پاشکۆی قۆناغی 16
ئەمشەو کاتژمێر 7:45 خولەک یاریەکانی قۆناغی یەکەمی خولەکە دەست پێدەکەن و لە ڕێککەوتی 30/5ـی 2026 یاری کۆتایی لەنێو یاریگای (پوشکاش ئەرینا) لە شاری بوداپێستی پایتەختی وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت و پاڵەوانی وەرزەکە ڕاستەوخۆ بلیتی جامی کیشوەرەکان و مۆندیالی یانەکان وەردەگرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

