zagros news agency

دی یۆنگ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێدەکاتەوە

 

خوان لاپۆرتا،سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی کردەوە کە دانوستانەکانی فرێنکی دی یۆنگ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت، پێشبینیش دەکات بەم نزیکانە هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی یانەکەی هەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانەی بەرشەلۆنە و دی یۆنگ و بریکارە نوێیەکەی سێباستیان لۆرێنتی پێشتر ڕێککەوتوون لەسەر زۆربەی مەرجەکانی گرێبەستە نوێیەکە، کە سێ وەرزی دیکە لەخۆدەگرێت جگە لە وەرزی ئێستا.

هەرچەندە ئەو بڕە پارە داراییانەی کە پێشکەشی دەکەن کەمترە لە مووچەی ئێستای، بەڵام یاریزانەکە بە تەواوی پێشوازییان لێدەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوونی بە یانەکەوە و پەیوەندییە باشەکەی لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەر و هاوڕێکانی.

دی یۆنگ بە یەکێک لە سەرکردە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە دادەنرێت،هەروەها گرێبەستە نوێیەکە مووچەی ئێستای لەم وەرزەدا لەبەرچاو گیراوە، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ مووچە و بەڵێنە نوێیەکانی دەست پێبکات، هەندێک وردەکاری هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانی فلیک دوای پێکانە نوێـیەکەی لامین یامال

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

فلیک چەکە کوشندەکەی لەدەستداوە

یاسین