zagros news agency

ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا باسی پێکانەکەی یەماڵ دەکات

جێرمی ماتیۆ بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە سروشتی ئەو پێکانە کرد کە لامین یامال تووشی بووە و ڕوونی کردەوە کە پێکانێکی ئاڵۆزە و پێویستی بە چاودێری تایبەت هەیە.

ماتیۆ وتی: “ئەم برینەم لە تەمەنی 28 ساڵیدا تووشی بوو، پەیوەندییەکی زۆری بە گرژی ماسولکەکان و ناهاوسەنگی ماسولکەکانەوە هەیە، ئەوە پێکانێکی پچڕپچڕە- ڕۆژێک هەست بە ئازار دەکەیت، و ڕۆژی دواتر بە تەواوی نەماوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردن زۆر پشت بە پشوودان و چارەسەری فیزیۆتێراپی و دیسپلینێکی توند دەبەستێت، پێکانێکی زۆر ناسکە، بەتایبەتی بۆ ئەو یاریزانانەی کە لە پۆستەکانی وەک لامین یاری دەکەن، لەسەر باڵەکان، چونکە پشت بە گۆڕینی خێرای ئاراستە و خێراکردن و وەستانی لەناکاو دەبەستن، زۆر گرنگە لێکۆڵینەوە لە ڕۆیشتنی یاریزانەکە بکرێت، چۆن پشتگیری پێیەکانیان دەکەن، و جوڵەکانیان لەکاتی یاریکردندا، و دەزانم کە پزیشکانی بەرشەلۆنە ئەم جۆرە شیکارییە لەسەر هەموو یاریزانەکانی تیپەکە ئەنجام دەدەن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و بە ئاسانی بردیەوە

یاسین

خواردنی تایبەت لە پشت جەستەی ئەفسانەیی هالاندەوە

یاسین

کیلیان مباپێ نزیکە لە پێڵاوی ئاڵتوونی

یاسین