کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ئاستی ئێستامان بۆ هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا زۆر گرنگە، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بەو ئەرکانەی لەم وەرزەدا لە پێشە.
مباپێ وتی: پاراستنی ئاستی ئێستامان؟ بە دڵنیایی، ساڵێکی گرنگە بۆ ئێمە و بۆ ڕیاڵ مەدرید و بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا، دەبێت سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە دەبێت بیکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، ئێمە وەرزەکەمان بە باشی دەستپێکردووە، ئێمە لە پێشەنگی خولەکەین و ئاستێکی باشمان لە چامپیۆنزلیگدا هەیە، دەستمانکردووە بە تێگەیشتن لەوەی ڕاهێنەر چی لێمان دەوێت، بەڵام پێموایە پێویستە پێشبکەوین ئەگەر بمانەوێت بگەینە ئامانجەکانمان.

