لەدوای لێشاوێک لەپێکانی ئەستێرەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژ بەڕۆژ گەڕانەوەی ئەستێرەکانی نزیک دەبنەوە و ئەمجارەشیان ترێند ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵد دوای زیاتر لەمانگێک دابڕان دەستی کردەوە بە مەشق و ڕاهێنانی بەکۆمەڵ و لەگەڵ یانەکەی بەئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانێت بەشداری یاری بەرامبەر یۆڤانتۆس بکات لەم چوارشەممەیە.
ئاڕنۆڵد لەیاری گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مارسێلیا نەیتوانی بەهۆی پێکانەوە بەردەوام بێت و یاریگای جێهـێـشت،ئێستاش لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی مێرێنگی دەبێتەوە ناوێکی سەرەکی لە تیپەکەی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر،بەڵام هێشتا دەبێت بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئاڕنۆڵد بکەن لەترسی سەرهەڵدانەوەی پێکان.
ئاڕنۆڵد لەمێرکاتۆی ئەم هاوینە لەیانەی لیڤەرپوڵەوە ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ مێرێنگی لەم وەرزەدا بەشداری 5 یاری کردوە لە 3 یاری وەکو یاریزانی سەرەکی و 2 یاریش یەدەگ.
“سەرکار ڕێبوار”

