بڕیار وایە سبەی لە گەڕی دووەمی قۆناغی گرووپەکانی جامی یانەکانی کەنداو یانەی زاخۆ لەنێو یاریگای نیودەوڵەتی خەلیفە ببێتە میوانی یانەی سیترەی بەحرەینی،بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای ناڕەزایی زۆری چاودێران و هاندەرانی یانەی زاخۆ پێنەدانی ڤیزەیە بە هاندەران تاکو سەفەری وڵاتی بەحرەین بکەن بۆ پاڵپشتی یانەی زاخۆ.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی دەستی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە بەرپرسانی یانەی سیترە ئەوەیان زانیوە هاندەرێکی زۆری یانەی زاخۆ نیازی سەفەریان هەیە،کە سەرووی 2 هەزار هاندەر بوونە،لەتاوی ئەوەی هاندەرانی زاخۆ ڕێژەیان زۆرە و سەرکەشانە هانی یاریزانانی یانەکەیان دەدەن بۆیە ئەو بڕیارەیان جێبەجێ کردوە و نایانەوێت ڕێژەی هاندەرانی زاخۆ زیاتر بێت لە هاندەرانی سیترە لەکاتێکدا زاخۆ یانەی میوانە لەو یاریە.
یانەی زاخۆ ئەمساڵ وەکو تاکە نوێنەری کوردستان و عێراق بەشداری جامی یانەکانی کەنداو دەکات و لەیەکەمین یاریشدا توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەیانەی قادسیەی کوێتی بباتەوە و لەپلەی دووەمی گرووپەکەی دێت لەدوای یانەی عەینی ئیماراتی.
“سەرکار ڕێبوار”

