zagros news agency

ئەرسناڵ گرێبەستی ساکا نوێدەکاتەوە

 

یانەی ئارسناڵ دەیانەوێت ساکا بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەکەیان بهێڵنەوە هەربۆیە ئامانجیانە بەزووی بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی پێبهێنن.

فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردۆەتەوە،کە گەنەرز ئامانجیانە ئەو هێرشبەرە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 لە ریزی تیپەکەیان بهێڵنەوە،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی ساکا ئەو یاریزانە دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەکە بەجۆرێک هەفتانە 300 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو یاریزانەش دڵخۆشە بە یارییکردن لە گەنەرز هەربۆیە پێدەچێت بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی کاتێکی زۆری نەوێت،بۆکایۆ ساکا لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئینگلزییەکە بەشداری 273 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 73 گۆڵ و 71 ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا: یانەکانی بەرامبەر درکیان بە گرنگی یاریزانەکەمان کرد

یاسین

ئەستێرەیەک پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید دەکات

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول دەستبەردار نابێت و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد

یاسین