zagros news agency

بارسێلۆنا هەوڵی هێنانی چەند یاریزانێک دەدات

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای بەرگریکاری نوێدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپەکە، ئەمەش دوای ڕۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز و نادڵنیایی لە داهاتووی ئەندریاس کریستینسن.

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گەشتیان بۆ ئەڵمانیا کردووە بۆ بەدواداچوون بۆ هەندێک ناو کە کاندیدکراون بۆ بەهێزکردنی بەرگری تیپەکە.

دیارترین ئەو ناوانەی کە نوێنەرانی بلاوگرانا گرنگیان پێ دەدەن بریتین لە، دایۆت ئۆپامیکانۆی فەرەنسی لە یانەی بایرن میونشن، نیکۆ شلۆتەربێکی ئەڵمانی، یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، گرنگیدانی بەرشەلۆنە بۆ شلۆتەربێک بە جددی دەردەکەوێت، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، هەروەها ئەو پێشنیاری دۆرتمۆندی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

ئەگەر بەرگریکارەکە ئەڵمانییەکە پێداگری بکات و سوربێت لەسەر رەتکردنەوەی گرێبەستی نوێ، ئەوا دۆرتمۆند ناچار دەبێت لە هاوینی داهاتوو بە نرخێکی کەم دەستبەرداری ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی مان سیتی چاویان لەیەکتریە

یاسین

ئەرجەنتین تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت

یاسین

یاری کۆتایی کەنداو دوادەخرێت

یاسین