لە کۆنگرەیەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی چەند لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دەربارەی پەرەسەندنی چاکبوونەوەی ڕۆدری لەپێکانەکەی قسەی کرد و باسی ئاست و ئەنجامی یانەکەی کرد لەم وەرزەدا،کە پێیوایە هێشتا کات ماوە بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ.
گواردیۆلا دەربارەی گەڕانەوەی ڕۆدری وتی؛من دڵنیاتان دەکەمەوە ئەو بەمزوانە دەگەڕێتەوە و تیپەکەشمان پێویستی بە ئەستێرەیەکی وەکو ئەو هەیە
دەربارەی یاریەکەی سبەینێش گوادیۆلا وتی؛یاریەکەی سبەی بۆ ئێمە زۆر گرنگە چونکە بردنەوە دەمانباتە پاڵاوتنەکان و ئێمەش ئەوەمان دەوێت.
سەبارەت بە ئاستی مان سیتی لەم وەرزەدا پێپ وتی؛ ئەم وەرزە دەسپێکی باشمان نەبووە،بەڵام لەپریمەرلیگ دەمانەوێت نازناوەکە ببەینەوە و بەپێی ئەزموونی خۆم لەخولەکە دەبێت 98 تاکو 100 خاڵ بەدەست بهێنی تاکو بتەوێت ببیتە پاڵەوانی خولەکە
سەبارەت بە چامپیۆنزلیگیش گواردیۆلا بە ڕاشکاوانە وتی؛ ئێمە تاکە یانەین لە ئینگلتەڕا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەبەردەوامی لە چامیۆنزلیگ بەشداریمان کردبێ،کە ئەمە شتێکی زۆر قورسە.
“سەرکار ڕێبوار”

