zagros news agency

کیلیان مباپێی خەڵاتی باشترین گۆلکاری وەرزی رابردووی پێبەخشرا

 

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیای پێبەخشرا دوای ئەوەی بە تۆمارکردنی 31 گۆڵ لە 34 یارییدا لە پێشەنگی گۆڵکاراندا بوو.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، مباپێ دوپاتیکردەوە کە سوپاسی رۆژنامەی مارکا دەکات بۆ پێدانی ئەو خەڵاتە، سوپاسی ریاڵ مەدرید و هاوڕێکانی دەکات چونکە بە بێ ئەوان نەدەبووە خاوەنی ئەم خەڵاتە، چاوەڕێی بردنەوەی چەند جارێکی تری هەمان خەڵات دەکات.

رۆژنامەکە چەند خەڵاتێکی تریشی دابەشکرد، یان ئۆبلاکی ئەتلەتیکۆ مەدرید خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیای پێدرا و هانسیک فلیک بە باشترین راهێنەر دیاریکرا و لامین یاماڵ خەڵاتی دی ستیفانۆی پێبەخشرا.

ئۆبلاک دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی، سوپاس بۆ هەمووتان و ئەمە شەشەم جارە ئەم خەڵاتە بەدەستدەهێنم، هیوادارم جارێکیتریش بیبەمەوە، هەموو تیپەکە هۆکاری بردنەوەی ئەم خەڵاتە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە پلانی هەیە داواکارییەکی بەپەلە سەبارەت بە یەمال پێشکەش بکات

یاسین

پاریس لە قەیرانی سەڵاحدا لیڤەرپوڵ شەرمەزار دەکات

یاسین

هەڵوێستی ڕیاڵ مەدرید لەسەر مانەوەی ئەلابا

یاسین