دوای ئەوەی ئاستی گۆنزالۆ گارسیا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینی چەندین یانەی گەورە بەتایبەت لە ئینگلتەرا ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ کڕینی ئەو یاریزانە.
لە نوێترین پێشهاتدا تۆڕی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید سەرجەم ئەو ئۆفەرانەیان رەتکردووەتەوە کە بۆکڕینی ئەو هێرشبەرە پێشکەشیان کراوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی بڕیاریانداوە ئەم وەرزەش بەتەواوی دەرفەت بە گۆنزالۆ گارسیا بدەن و بەپێی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی لە هاوینی داهاتوو چارەنووسی دیاریی بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی یانەکە لە هێڵی پێشەوە چەندین بژاردەی جیاوازی لەبەردەستدایە هەربۆیە گارسیا خولەکی پێویستی پێنادرێت و بۆئەوەی تواناکانی بسەلمێنێت و پێویستی سود لەو دەرفەتە کەمانە وەربگرێت پێشکەشی دەکرێت.

