برۆنۆ فێرناندێز لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە راهێنەری مانچستەر یونایتد خەتاباری یەکەمی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان نییە، بەڵکوو کارگێری تیپەکە هۆکاری سەرەکین.
وتیشی بەڕێوبەرانی مانیو گرنگی بە ئەنجامەکان نادەن و بەلایانەوە ئاساییە ئەستێرەکانی تیپەکە هەموویان لەیەک کاتدا مانیو بەجێبهێڵن.
لەلایەکیترەوە رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە ئەم لێدوانانەی برۆنۆ بەمانای ئەوەدێت کە بێزارە لە ئەنجامە خراپەکانی شەیتانە سوورەکان و ئەمەش دەری دەخات کە لە داهاتوودا ئەگەری رۆیشتن لە ئارادایە.

