zagros news agency

چێڵسی بەزحمەت توانی خاڵێک لە نیوکاسڵ وەربگرێت

 

لەگەڕی حەڤدەی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لەسەر یاریگای سەینت جەیمس پارک بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ یونایتد و لەیاریەکی پڕ کارت و ئاژاوەدا چێڵسی بە زەحمەت لەداوی شکست خۆی ڕزگار کرد.

 

لەگێمی یەکەمی یاریەکەدا نیوکاسڵ باڵادەستی خۆی بەسەر بلوز سەپاند و هەر لە خولەکی 4 توانی لەڕێگای(نیک ڤۆڵمادە) گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و لە خولەکی 20 جارێکی دیکە نیوکاسڵ ڤۆڵتمادەی ناردەوە سەر گۆڵی چێڵسی گۆڵی دووەمی بۆ نیوکاسڵ تۆمار کرد،کە گێمی یەکەم بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.

 

لەگێمی دووەمدا چێڵسی بە هەستێکی دیکەوە دیدەنی یاریەکەیان کرد و لەخولەکی 49 (ڕیس جەیمس) گۆڵی یەکەمی چێڵسی تۆمار کرد و هیوای گەڕانەوەیدا بە هاندەرانی یانەکەی
دواتریش لە خولەکی 66 (جواو پێدرۆ) گۆڵی دووەم و بەرامبەری بۆ چێڵسی تۆمار کرد و دوای ئەو گۆڵەش هەردوولا تاکو کۆتایی یاریەکە هەوڵی گۆڵی پێشکەوتنیان دەدایەوە،بەڵام سەرئەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو تیپ کۆتایی هات و لەو یاریەش ناوبژیوان 10 کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی هەردوو یانە بەرز کردەوە.

ئەو ئەنجامەش چێڵسی بە 29 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی مایەوە و نیوکاسڵیش بە 23 خاڵ لە پلەی 11ی ڕیزبەندیە،بەڵام لە ئەگەری بردنەوەی یانەکانی دواوەی خۆی دادەبەزێتەوە خوارتری ڕیزبەندیەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس لە قەیرانی سەڵاحدا لیڤەرپوڵ شەرمەزار دەکات

یاسین

بە توندی وەڵامی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەدرێتەوە

یاسین

مان ستی لە گواستنەوەی مەرموش نزیک دەبێتەوە

یاسین