zagros news agency

لیڤەرپوڵ کۆتا یاری ساڵی بردەوە

 

لە پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لەنێو یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی وۆڵڤەرهامتنی کرد و لە یاریەکی دراماتیکیدا لیڤەرپوڵ بە زەحمەت توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا سیناریۆی گۆڵ تۆمار کردن کەوتە کۆتا خولەکەکان و لیڤەرپوڵ لە خولەکەکانی 41 و 42 لە ڕێگای یاریزانان (ڕاین خراڤنبێرگ و فلۆریان ڤێرتز) دوو گۆڵی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا و لەسەرتای گێمەکەدا وۆڵڤەرهامتن لە ڕێگای (سانتیاگۆ بوێنۆ) گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامە لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 32 خاڵ و هاتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکە
هەرچی وۆڵڤەریشە کۆتایی ئەم ساڵی کارەساتبارتر بوو و خاوەنی دوو خاڵە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندی پریمەرلیگە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

یاسین

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

نەیشینزلیگ..فەرەنسا هاندەرانی ئاشتکردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین