لەگەڕی 17ی سێریا ئەی یانەی ئەی سی میلان لەنێو یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی هیلاس ڤیرۆنای کرد و توانیشی یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پـێـبـهـێـنـێت.
لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا هەردوو تیپ بە وریایی زۆرەوە کەوتنە ڕکابەری یەکتری و ناوە ناوەش لایەکیان دەگەشتە بەردەم گۆڵی ئەوەی دیکە بەڵام گۆڵ دواکەوت تاکۆ کۆتاییەکانی ئەو گێمە کاتێک پۆلیسیچی ئەمریکی توانی لەخولەکی 45 گۆڵی یەکەمی میلان تۆمار بکات و ئەو گێمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا میلان ڤیرۆنای لەسەرەتاوە تێکشکاند کاتێک لەخولەکی 48دا ئێنکونـکو گۆڵی دوومی میلانی تۆمار کرد و لەخولەکی 53 جارێکی دیکە هەمان یاریزان هاتەوە سەر گۆڵی ڤیرۆنا و سێیەم گۆڵی میلانی تۆمار کرد
سەرئەنجام یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی میلان کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش میلان هاتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ و دوو خاڵیش دوورە لە ئینتەری دووەم بەڵام میلان یاریەکی زیاتر ئەنجامداوە
هیلاس ڤیرۆناش بەو شکستە هەشتەمین شکستی نووسیەوە لەم وەرزەی خولەکە و ئێستا لە پلەی 18ی ڕیزبەندیە بە 12 خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

