لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی چارەنووسی کردنی کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشکرا کرد و ئەوەی ڕاگەیاند یاریزانەکە ناتوانێت بۆ یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامی سوپەر بەشداری بکات.
بەپێی زانیاریەکانی مارکا بێت ڕیاڵ مەدرید خۆیان ڕێگەیان بە کیلیان نەداوە بەشداری بکات ئەمەش بەهۆی ئازار لە ئەژنۆی و نایانەوێت یاریزانەکە بکەوێتە حاڵەتێکی مەترسیدار،کە پشوودانی مباپێیان وەکو چارەسەر داناوە.
مباپێ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید درەوشاوەتەوە و سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک ئەستێرە لە تیپەکە،بەڵام مباپێ لەدووەمین وەرزی خۆیدا لەگەڵ مێرێنگی وەکو ئەستێرەی یەکەم دەبینرێ و کاریگەری تەواوی هەبووە بەسەر ئاستی ڕیاڵ مەدرید.
“سەرکار ڕێبوار”

