لە گەڕی بیستەمی سێریا ئەی ئیتاڵیا لەسەر یاریگای ئارتیمۆ فرانکی یانەی ئەی سی میلانی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە بووە میوانی فیۆرینتینا و یاریەکەشیان بە تاکە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.
گێمی یەکەمی یاریەکە خاڵی بوو لەگۆڵ بەڵام پێش کۆتایی گێمەکە ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی پاولۆ ڤانۆلی یاریزانی فیۆرێنتینا بەرز کردەوە بەهۆی بەکارهێنانی ڕەفتاری دوور لە وەرزشی.
لە گێمی دووەمدا سەرەڕای ئەوەی فیۆرێنتینا بە یاریزانێکی کەمتر یاری بەرامبەر میلان دەکرد لە خولەکی 66 پیێترۆ کۆموزۆ توانی گۆڵی یەکەمی فیۆرێنتینا تۆمار بکات،میلان دوای ئەو گۆڵە هەوڵێکی زۆری گۆڵیدا تائەوەی لە دوا ساتەکانی یاریەکە ئێنکونکو توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ ڕۆسۆنێری تۆمار بکات و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.
بەو ئەنجامە میلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 40 خاڵ و پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە،فیۆرێنتیناش 14 خاڵی هەیە و لە پلەی 18ی ڕیزبەندی خولەکە دەبیندرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

