لەزاری فابریزۆ ڕۆمانۆی گەورە ڕۆژنامەنووسی جیهانەوە ناوی ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچێستەر یونایتد کەوتە بەر گوێی هەمووان،کاتێک فابریزۆ لە ئەکاونتەکانی خۆیەوە بڵاوی کردەوە مایکڵ کارێک دەبێتە ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچێستەر یونایتد.
کارێکی تەمەن 44 ساڵ لەڕابردوودا لەنێوان ساڵانی 2006 تاکو 2018وەکو یاریزانیش یاری بۆ مان یوو کردوە،سەردەمێکیش وەکو دەستەی ڕاهێنەرانی یانەکە کاری کردوە،لە ساڵی 2022 ڕوویکردە یانەی مێدلسبرۆوی ئێستاش وەکو ڕاهێنەری مان یونایتد ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە.
مانچێستەر یونایتد دوای سەبرێکی زۆر ڕۆبن ئامۆریمی پرتوگالی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە دوورخستەوە و ئێستا مایکڵ کارێک دەبێتە یەکێکی دیکە لەو ناوانەی چاوێکی زۆری لەسەر دەبێت لەم وەرزەدا.
“سەرکار ڕێبوار”

