zagros news agency

ئاربێلوا؛ ئەوانەی فیکە لێدەدەن ڕقیان لە ڕیاڵ مەدریدە

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەلڤارۆ ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە
دەربارەی مشتومڕ و هەرایەکەی دوێنێی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەتوندی وەڵامی هەبوو.

ئاربێلوا دەربارەی فیکەی هاندەران لە یارییەکەی دوێنێ وتی؛ فیکە لێدان بۆ سەرۆکی یانەی فلۆرێنتینۆ پێرێز شتێکی جوان نییە،ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەوە لەکوێوە دێت،ئەوان مەبەستیان شتی زیاتر نەک تەنها سەرۆک پێرێز،ئەوانەی فیکەیان لێدەدا یانەکەیان خۆش ناوێت و ڕقیان لە یانەکەیە.

دەربارەی ئاستی یاریزانەکانیشی ئاربێلوا ستایشی هەموویانی کرد و بەڵێنی گەڕانەوەی ئاستی جارانی ڤینسیۆسی دا،کە پێیوایە ڤینی لەماوەی داهاتوودا جیاواز دەبێت وە لەگەڵ ئەوەشدا پێداهەڵدان و سەنایەکی زۆری مباپێ و بێلینگهامی کرد،کە بە داینەمۆی یانەکە ناوی بردن.

شایەنی باسە دوێنێ لەیاری بەرامبەر لیڤانتی ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ وەڵام براوە بوو،بەڵام فیکەی هاندەران و داوا کردنیان بۆ ڕۆیشتنی پێرێزی سەرۆکی یانەکە بەهایەکی وەهای لە یاریەکە نهێشتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هاری ماگوایەر زیندانی دەکرێت

یاسین

بۆچی کایل واکەر لەلایەن ڕیال مەدریدەوە ڕەتکرایەوە؟!

یاسین

دی ڕۆسی دووخرایەوە

یاسین