zagros news agency

بەرشەلۆنە سەرکێشی بە پێکانەکەی گاڤی ناکات

 

پاش ئەوەی گاڤی ئەستێرە هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی قورس هات بەم هۆیەوە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بگەرێتەوە یاریگاکان.

رۆژنامەی سپۆرت نوێترین پێشهاتی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە یاریزانەکە دەستی کردووەتەوە بە راهێنان کردن لەسەر چیمەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردوە کە بلوگرانا نایانەوێت مەترسی لەسەر گاڤی دروست بکەن و چونکە لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی مەترسی لەسەر کاروانی یارییکردنی دروست دەبێت.

لەلایەکیترەوە رۆژنامەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەستەی پزیشکی بارسا دەیانتوانی بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دیانتوانی چارەسەری خێرا بۆ یاریزانەکە بەڕێگای سرووشتی بکەن،بەڵام لەترسی کۆتایی نەهاتنی پێکانەکەی ئەو نەشتەرگەریە ئەنجامدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارسێلۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

یاسین

ڕیبێری بە ستۆریەک لە ئینستاگرام وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

یاسین

مەحرەز : ئیتر وەک ئەوە نیم کە لەگەڵ مان سیتی بووم

یاسین