zagros news agency

ئەلکارازی لاو بووە پاڵەوانی تێنسی کراوەی ئوسترالیا

لە گراند سلام و پاڵەوانەتی کراوەی ئوسترالیا لە یاری کۆتاییدا کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و نۆڤاک چۆکۆڤیچی سڕبی ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لەیارییەکی شێتانە و پڕ ماندوێتیدا ئەلکاراز توانی ئەفسانە سڕبیەکە ببەزێنێ.

ئەلکاراز دوای ئەوەی سێتی یەکەمی دۆڕاند گەڕانەوەیەکی مێژوویی نووسیەوە و توانی سێ سێتی یەک بەدوای یەکتری لە جۆکۆڤیچ بباتەوە و بووە براوەی پاڵەوانەتیەکە بۆ یەکەمین جار لەمێژووی یاری کردنی خۆیدا.

ئەم شکستەی جۆکۆڤیچ بووە یەکەمین شکستی یاریزانەکە لە یاری کۆتایی گراند سلامی ئوسترالیای کراوە،کە ئەلکارازیش بۆ یەکەمین جاری بوو گەییشت بووە یاری کۆتایی پاڵەوانەتیەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی تەقینەوەی بەنزینخانەیەک کەسێک گیانی لەدەستدا

یاسین

ڕۆشتنی فاتی لە بەرشەلۆنە بۆ کاتێکی نادیار وەستاوە

یاسین

فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای گاز بەهۆی بڕیارێکی کتوپڕ خۆپیشاندانیان کرد

سەڵاح