مان یونایتد بڕیاریانداوە گرێبەستی کۆبی ماینۆ نوێ بکەنەوە و بۆماوەیەکی زیاتر پارێزگاری لە تواناکانی بکەن و ئامانجیانە تیپەکەیان بەهێزتر بکەن هەربۆیە چاوییان لە پارێزگارییکردنە لە ئەستێرەکانیان پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی مان یونایتد بڕیاریانداوە گرێبەستی کۆبی ماینۆ نوێ بکەنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هەنگاوەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە لاوەکەی شەیتانە سوورەکان قۆناغی باشی بڕیوە چونکە ماینۆش دەیەوێت لە مانچستەر یونایتد بمێنیتەوە.
کۆبی ماینۆ لە ئێستادا تەمەنی 20 ساڵە و سەرجەم ئاستەکانی یانەی مانچستەر یونایتدی تێپەراندووە و لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری 89 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.

