zagros news agency

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای توندی بەسەر ئینتەر میلان سەپاند

بەهۆی ڕووداوەکانی یاری نێوان ئینتەر میلان و کرێمۆنزێ،کە هاندەرێکی یانەی ئینتەر میلان بە یاری ئاگرینەوە هێرشی کردە سەر گۆڵپارێزی کرێمۆنزێ و بۆماوەی چەند خولەکێک یاریەکە ڕاگیرا،کە ئەم حاڵەتە کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆش فدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوای پێداچوونەوە و لێکداوەنەی ڕووداوەکە سزای توندی یانەی ئینتەر میلانیدا بە پێبژاردنی 50 هەزار یۆرۆ
هاوکات سوپاسی ئینتەریشی کرد بۆ خێرا دەستگیر کردنی کەسەکە و ڕادەست کردنی بە یاسا.

لای خۆشیانەوە یانەی ئینتەر میلان داوای لێبووردنیان کرد و ئاشکرایان کرد ئەو هاندەرە پەیوندی لەگەڵ هیچ تاقمێکی هاندەران و سەر بە هیچ لایەنێک نەبووە،بەڵکو ئەو کارەی سەربەخۆ کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ دیوانیه‌ هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر باره‌گای حزبوڵای عێراقی

سەڵاح

تورکیا چاودێریی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح

دادگاییکردنی نیک راینەر؛ تراژیدیایەکی خێزانی لە هۆڵیوود

ART